بانکی ناوەندی عێراق هۆشداری دەدات لە خراپ بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنیی بۆ ڕاکێشانی پارە لە دەرەوەی وڵات و جەختیشدەكاتەوە، كە مامەڵەی (ئاڵتون و ئۆتۆمبێل و خانوو و جگەرە) دەبن بە دینار.
بانکی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەندێ کەس کارتی ئەلیکترۆنیی ڕاكێشانی پارە خراپ بەکار دەهێنن، لەكاتێكدا ئەو كارتە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سرووشتییەكانی هاووڵاتییان.ە
بانکی ناوهندی جەخت لە پابەندبوونی خۆی دهکاتهوه بە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی توند بۆ سنووردارکردنی ئەم دیاردەیە و پاراستنی سیستمی دارایی و دوورخستنەوەی مەترسییەکان لێی.
دەشڵێت: “ئەو کەسانەی خاوەنی کارتی بانکن و خراپ بەکاری دههێنن، یان قاچاغچێتیی پێوهدهکهن، ناوهکانیان له لیستی ڕهشدا تۆمار دهکرێت و ڕێکاری یاسایی بەرانبەر ئەم گرووپانە گیراوهته بهر و ئهو جۆره کهسانه بێبەش دەبن لە دەرکردنی کارتی تر و سەرجەم بەرهەمە داراییەکان”.
هاوكات، میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویانكردۆتەوە، بانكی ناوەندی بڕیاری داوە لەمەودوا سەرجەم مامەڵەكانی كڕین و فرۆشتنی (زەوی و خانوو، ئۆتۆمبێل، زێڕ، جگەرە) دەبن بە دینار و مامەڵكردن بە دۆلار ڕادەگیرێت.
ڕاشیگەیاندووە، بەپێی ئەو ڕێكارە نوێیانەی بانكی ناوەندی، ڕێكاری توند بەرامبەر ئەوانە دەگیرێتەبەر، كە كارتی ئەلیكترۆنی خراپ بەكاردەهێنن یاخود بەردەوام دەبن لە مامەڵە كردن بە دۆلار لە كڕین و فرۆشتندا.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەو ڕێكارانە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.