کەمێک لەمەوبەر بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، لە ئاکامی بەرزبوونەوەی ئاو لە گوندی شێخەڵاتی سەر بە قەزای مەخمور هاووڵاتییەک خنکا.
بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هاووڵاتییە پیشەی شوانی بووە و لە ئاکامی بەرزبوونەوەی ئاو لە گوندی شێخەلات لە دەڤەری مەلا قەرە سەربە قەزای مەخمور مەڕەکانی ئاو بردوویەتی، خۆشی بۆ ڕزگارکردنی ڕنە مەڕەکەی کەوتۆتە ناو ئاوەوە و خنکاوە، لە ئێستاشدا تیمەکان لە شوێنی ڕووداوەکەن و گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە.
شایەنی باسە لە ئێوارەی دوێنێوە شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و لە زۆرێک لە پاریزگاکانی هەرێم بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لە هەندێک ناوچە لافاو دروست بوو.