ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند، ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده‌یان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كۆڕه‌ك ده‌ركردووه.
كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند، لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، پاش ئەنجامدانی زنجیره‌یه‌ك میوانداری سه‌رۆك، شاندی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و كۆمپانیای كۆڕه‌ك و كۆبونه‌وه‌ی لیژنه، سه‌ره‌نجام دوای گوێیگرتن له ده‌سته و كۆڕه‌ك و پێداچوونه‌وه به به‌ڵگه‌نامه، بڕیار و نوسراو ره‌سمیه‌كان، ڕاسپارده‌ی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان و كۆمپانیای كۆڕه‌ك كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كانی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كن، كه مافی ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتی و كۆڕه‌كیان له‌به‌رچاو گرتوه وه‌ك كۆمپانیایه‌كی عێراقی، به‌جۆرێك لیژنه‌كه، كۆمپانیای كۆڕه‌كی پابه‌ندكردووه كه قه‌رزه‌كانی به‌پێی خشته‌یه‌ك بداته‌وه، كه ده‌سته ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان و كۆمپانیای كۆڕه‌ك به چاودێری لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كانی په‌رله‌مان لە ماوه‌ی ١٥ ڕۆژدا له‌سه‌ری ڕێكده‌كه‌ون.
كاروان یاروه‌یس وتیشی، لیژنه‌کە جه‌ختی له پاراستنی مافی هاوڵاتیان كردووەته‌وه، كه زیاتر له حه‌وت ملیۆن هاوبه‌شن و هه‌ندێك ئیجرائات بوونه‌ته ماییه‌ی زیانگه‌یاندن به هاووڵاتیان و كۆمپانیاكانی دیكه و دروستكردنی گرفت له په‌یوه‌ندیكردن له نێوان داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، لە ئەمڕۆوە لیژنه ده‌سته‌ی ڕاسپاردووه كه ئه‌و ئیجرائاتانه ڕابگرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مان سوره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسا، ده‌ستوور و پاراستنی مافی هه‌موولایه‌ك به‌یه‌كسانی، هه‌وڵده‌دات له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ربكات كه له‌كه‌رتی په‌یوه‌ندییكردن و گواستنه‌وه هه‌ن.