سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش پارێزگای سلێمانی، هاووڵاتیانی پارێزگاکە و دەورەبەری ئاگاداردەکاتەوە، لەکاتی هەبوونی مەترسی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو لەناو ماڵ و شوێنەگشتییەکان یان هەر جۆرە رووداو و حاڵەتێکی نەخوازراو پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە “١٠٠” کە بۆ ماوەی ٢٤ سەعات بە بەردەوامی لەکاردایە.
یان پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی لای خوارەوە لە پارێزگا و قەزا و ناحییەکان:
پارێزگای هەڵەبجەی شەهید: ٠٧٧٠٥٠٤٧٠٠٨
رانیە: ٠٧٧٠٥٠٤٧٠٠٧
پێنجوێن: ٠٧٧٠٥٠٤٧٠٠٤
کەلار: ٠٧٧٠٥٠٤٧٠٠٢
جەمچەماڵ: ٠٧٧٠٥٠٤٧٠٠٩