نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم دابەزی



دوابەدوای ڕێكارە نوێیەكانی بانكی ناوەندی و ڕێككەوتنی عێراق و ئەمریكا لەلایەك و ڕێككەوتنی عێراق لەگەڵ بانكەكانی توركیا و ئیمارات، نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین كردووە.

بەپێی بەدواداچوونی پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم ڕووی لە دابەزین كردووە و لە ئێستادا 100 دۆلار بۆ 157 هەزار و 400 دینار دابەزیوە.

دوای ئەوەی بەهای 100 دۆلار گەیشتە 167 هەزار دینار، بانكی ناوەندی عێراق ڕێككەوتنی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕاگەیاند بۆ زیادكردنی بانكەكان بۆ 10 بانك، كە حەواڵەی دۆلار زیاد بكەن و هاوكات ڕێككەوتنی لەگەڵ بانكەكانی توركیا ڕاگەیاند بۆ مامەڵە كردن بە یۆرۆ و ڕێككەوتنیشی لەگەڵ بانكی ئەبوزەبی ئیمارات ڕاگەیاند بۆ مامەڵە كردن بە درهەمی ئیماراتی.

 

مامۆستایانی ناڕازی دەچنە مەیدانی تەحریر لە بەغدا
پێت مامۆستایانی ناڕازی دەچنە مەیدانی تەحریر لە بەغدا
سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش لە پارێزگای سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
دوات سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش لە پارێزگای سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەنیدر