بارانی بەلێزمە و تەرزە دەگاتە هەرێم و لافاو دروست بوو



دوابەدوای هۆشداری چەند ڕۆژی ڕابردووی دامەزراوە كەشناسییەكان، شەپۆلی بارانی بەلێزمە و تەرزە گەیشت ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و لە چەند ناوچەیەك لافاو دروست بووە.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، له ئێستادا هەورێکی بەهێزی کەڵەکەبووی هەورەبروسکە و بارانی بەخوڕ نزیک سەنتەری شاری موسڵ بۆتەوە، لە لایەکی ترەوە لە بانی جەزیرەی باشووری شاری موسڵ و خۆرئاوای شاری تکریتەوە هەورێکی بەهێزی باران و هەورەبروسکە بەرەو سەنتەری تکریت و پاشان دوزخورماتوو، حەویجە، کەرکوک و هەولێر بەڕێوەیە.

ڕوونیشی كردەوە، لە باشووری بەغدادیشەوە هەورەبروسکە و باران نزیکی شارەکە بۆتەوە و لە ناوچه بیابانیەکانی ئەنبار لە ماوەی تەنها یەک کاتژمێری ڕابردوودا لافاو لە چەم و دۆڵەکان دروست بووە و باران بەردەوامە.

وتیشی، “شاری حەدیسە لە باکووری ئەنبار شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ و تەرزە گرتویەتییەوە و لافاو لە بەشێكی ناوچەكانی دروست بووە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە ئەمشەوەوە شەپۆلەكە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و سەرەتا لە پارێزگای دهۆكەوە دەستپێدەكات و دواتر ناوچەكانی دیكەی هەرێم و هۆشداری ڕوودانی لافاو دەكرێت بۆ سبەینێ‌ و تاوەكو ڕۆژی سێ‌ شەممە دەخایەنێت.

بارینی تەرزە لە شاری حەدیسە

دارایی هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات
پێت دارایی هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات
ڕێکارەکانی دووبارە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم خرایە بەردەم سودانی
دوات ڕێکارەکانی دووبارە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم خرایە بەردەم سودانی
پەیوەنیدر