ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، لەم مانگی تشرینی دووەمەدا وادەی جێبەجێکردنی یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەبێت.
ئەحمەد ئەسەدی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، “بودجە بۆ ماوەی سێ ساڵ پەسەندکرا، بۆیە وەزارەت بەردەوام دەبێت لە تەواوکردنی ئەو کار و پڕۆژانەی کە ئەمساڵ دەستی پێکردووە”.
ئاماژەی بەوەکرد، “ئەم مانگە دەبێتە وادەی جێبەجێکردنی یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی”، جەختیشی لەوەشکردەوە، ” هەنگاوەکانی داهاتوومان کاراکردن و پشکنینی سەرجەم کۆمپانیا تۆمارکراو و ناتۆمارکراوەکان دەبێت”.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەوەشی خستەڕوو، “بەرپرسیارێتی ئێمەیە کە کاربکەین لەسەر سەرجەم گرفت و پێویستییەکان کە پەیوەندییان بە کرێکاری بیانی و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگەی ناوخۆیی هەیە”.