کەشناسی: لێزمەباران دەستپێدەکات و شەپۆلی بەفر بارینیش ئەم ناوچانە دەگرێتەوە



ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلی لێزمەباران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سبەینێش لە ناوچە شاخاوییەکان پێشبینی بەفربارین دەکرێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەریمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە دواى نیوەڕۆوە کاریگەرى شەپۆلێکى باران بارین لەسەر ناوچەکەمان دەستپێدەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە سەرەتا باران بارین مامناوەند دەبێت، پاشان لە ئێوارەدا لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆك بەهێزتر دەبێت و دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران و هەورە تریشقە، درەنگانی شەویش کاریگەریی شەپۆلەکە دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەى راپەڕین.

پێشبینیشی کرد زۆرترین ڕێژەى دابارین لەسەر پارێزگاى دهۆک بێت بەتایبەتىش شیلادزێ،  ئامێدى، جەمانکى و ئاکرێ، لە سنووری هەولێر و کەرکووکیش خێرایی با زیاد دەکات.

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممە، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، ئاسمان بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت، ئاستى دابارینیش لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لێزمە بارانی بەردەوام و هەندێ کات مامناوەند دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لەگەڵ باران بارین، شەپۆلێکى بەفر بارین ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و لوتکەى ناوچە شاخاویییە بەرزەکان دەگرێتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە لە درەنگانی شەوی دووشەممە لاواز دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 14 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى

دهۆک : 12 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى

سۆران : 11 پلەى سیلیزى

لە هەژمارێکی ساختەی فەیسبووک هاووڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە
پێت لە هەژمارێکی ساختەی فەیسبووک هاووڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە
ئەنجومەنی فەتوا “غەرامەی دواکەوتنی قیست”ی یەکلاکردەوە
دوات ئەنجومەنی فەتوا “غەرامەی دواکەوتنی قیست”ی یەکلاکردەوە
پەیوەنیدر