لەسەر ڕووداوەکەی شوقەکانی ئیسکان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، لەسەر ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی ئافرەتەکەی شوقەکانی ئیسکان، دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی لەڕێکەوتی ٢٠٢٣/١١/١٨ ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی ئافرەتێک لەشوقەکانی ئیسکان ڕویدا،لەلایەن هێزەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر)دەست بەئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کراو دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(ف ، ز ، ص)و(م ، أ ، ع) دەستگیرکران.

روونیشیکردۆتەوە، لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت هەردوو تۆمەتبار لەگەل ئەو ئافرەتە لەژێر کاریگەری مادە کحولیەکان بوون، لەکاتژمێر حەوتی بەیانی کێشە لەگەڵ ئەو ئافرەتە دروست بووە و دواتر لەلایەن یەکێک لەتۆمەتبارەکان ئەو ئافرەتە لەشوقەکە خراوەتە خوارە و بەسەختی بریندار بوە، لەئێستادا لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری دایەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.

سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، لە نهۆمی شەشەمی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە پرۆژەی شوقەکانی ئیسکان، ئافرەتێک کەوتە خوارەوە، سەرەتا وا بڵاوکرایەوە کە ئەو ئافرەتە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە، بەڵام دوای بە ئاگاهاتنەوە و وەرگرتنی وتەی ئافرەتەکە لە نەخۆشخانە دەرکەوتووە، ئەو دوو کەسەی لەگەڵیدابوون بەشداربوون لەو کارەدا و لەلایەن یەکێکیانەوە فڕێدراوەتە خوارەوە، ئافرەتەکە ئێستا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

ڤیدیۆی قسەكردنی كچەكە لە نەخۆشخانە ببینە

 

شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەکانی لیوای ٢٠چارەسەر دەکرێت و مووچەی مانگی ١٢ وەردەگرن
پێت شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەکانی لیوای ٢٠چارەسەر دەکرێت و مووچەی مانگی ١٢ وەردەگرن
سبەینێ‌ لە چەند گەڕەكیكی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت
دوات سبەینێ‌ لە چەند گەڕەكیكی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت
پەیوەندیدار