فەرمانبەرانی زیاتر لە 120 فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی لە (هەژماری من) تۆمار دەكرێت



ماڵپەڕی (هەژماری من) فەرمانبەرانی 121 فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی لە سنووری هەولێر و كۆیە و سۆران و چۆمان و حاجی ئۆمەران ئاگاداردەكاتەوە، كە لەم مانگەدا لە سیستمی مووچەی ئەلیكترۆنی هەژمارەكە تۆماردەكرێن.

ماڵپەڕی (هەژماری من) ناوی 121 فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی بڵاوكردۆتەوە، كە لەم مانگەدا لە پرۆژەكەداتۆماركردنیان دەستی پێ كردووە و تاوەكوو كۆتایی مانگ تەواو دەكرێن و بەهۆیەوە سیستمی وەرگرتنی مووچەیان دەبێتە ئەلیكترۆنی و كارتی بانكی.

بەپێی ئەو خشتەیەی ماڵپەڕەكە بڵاویكردۆتەوە، هەندێك فەرمانگە لە بانكەكان مامەڵەكانیان بۆ دەكرێت و هەندێكی دیكەش لەنێو فەرمانگەكانی خۆیان لەلایەن بەشی ژمێریارییەوە هەژمارەكەیان بۆ دەكرێتەوە هەندێكی دیكەش لە لایەن كارمەندان و بریكارانی پرۆژەی (هەژماری من)ـەوە بۆیان دەكرێت.

بەپێی پڕۆژەی هەژماری من، فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم كارتی بانكییان بۆ دەكرێتەوە لەڕێگەی 5 بانكی تایبەتەوە، كە مووچەكانیان دەخرێتە سەر بانك و لەڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە مووچەكانیان وەردەگرن.

بەپێی دواین داتاکانی لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی (هەژماری من) لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە تاكوو ئێستا 150 هەزار مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە پرۆژەكە تۆمار کراون و دەبنە خاوەن هەژماری بانکیی تایبەت بە خۆیان.

بۆ بینینی خشتەی ناوی فەرمانگەكان كلیك لێرە بكە

گردی مامەیارە بە دیزاینێكی نوێوە دەكرێتە شوێنی یادە مێژووییەكان
پێت گردی مامەیارە بە دیزاینێكی نوێوە دەكرێتە شوێنی یادە مێژووییەكان
كاتی یەكەم بەفری ئەمساڵ ڕاگەیەنرا و هۆشداری لافاو دەدرێت
دوات كاتی یەكەم بەفری ئەمساڵ ڕاگەیەنرا و هۆشداری لافاو دەدرێت
پەیوەنیدر