لەماوەی ئەم هەفتەیەدا نرخی دۆلار ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆماركردووە و هەر 100 دۆلار بە بەهای زیاتر لە 4 هەزار دینار بەرزبۆتەوە.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نا سەقامگیری لە نرخەكەی لە بازاڕدا هەیە.
ڕاشیگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 152 هەزار و 100 دینار و دواتر دابەزی بۆ 151 هەزار و 500 دینار و دواتر هەمدیسان بەرزبووەوە و نرخەكەی ناجێگیرە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدا بەهاكەی گەیشتۆتە 152 هەزار و 500 دینار.