کەشناسی: ئەمشەو باران دەبارێت و تەمیش دروست دەبێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمشەو، بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین بڕی باران لە ئاکرێ باریوە کە ٣٤.٤ ملم بووە،

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت لە گەڵ بارینى نمە باران لە ناوچەکانى باکور و ڕۆژهەڵاتى هەرێم هەروەها ئەگەرى نمە بارانی هەیە لە سەنتەرى شارەکان لەگەڵ دروست بوونى تەمێکى سووک لە هەندێ ناوچە لە کاتەکانى شەوە و بەرەبەیاندا.

بارانى 12 کاتژمێری هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم
هەولێر 0.7 ملم
شەمامک دڵۆپ دڵۆپ
پیرمام 6.6 ملم
سلێمانى 0.8 ملم
دهۆک 4.2 ملم
زاخۆ 1.0 ملم
ئاکرێ 34.4 ملم
ئامێدى 0.2 ملم
بامەرنێ 17.0 ملم
باتوفە 1.0 ملم
مێرگەسور 28.8 ملم
سیدەکان 9.2 ملم
بارزان 8.6 ملم
حاجى ئۆمەران 9.0 ملم
خەبات 1.0 ملم
مانگیش 8.0 ملم
سۆران 11.8 ملم

شەپۆلێکی بەفر و باران رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێکی بەفر و باران رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە
دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەستگیرکردنی٥٥ تیرۆریستی داعشی راگەیاند
دوات دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەستگیرکردنی٥٥ تیرۆریستی داعشی راگەیاند
پەیوەنیدر