سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە ٢٢ـی ئەم مانگە تا ٣٠ـی مانگ بڕی یەکەمی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە بگاتە هەرێم. دەشڵێت، ” داوامان کردووە سێ ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم بنێردرێت.”
ئەمڕۆ هەینی، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕاگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت بڕی یەکەمی ٧٠٠ ملیار دینارەکە پێش سەری ساڵ لە ڕۆژی ٢٢ تا ٣٠ـی ئەم مانگەدا بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
وتیشی، ” تەواوی ئامادەکارییەکان تەواوکراون و لیستی مووچەش ئامادە کراوە و لەگەڵ گەیشتنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوایان لە بەغدا کردووە سێ ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە رەوانەی هەرێم بکەن تاکو مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و١٢ ـی ئەمساڵی پێ دابەش بکرێت.
باسی لەوەشکردووە، داهاتی ناوخۆی پێویست لە بەردەستدایە و کێشەی کورتهێنان لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران چارەسەرکراوە و مووچەی تەواوی مانگەکانی دیکەش دابەش دەکرێت.