٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران کەی دەگاتە هەرێم؟



ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق زانیاری نوێ لەسەر ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات و دەڵێت:” دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ بەغدا پارەکە دەنێڕێت و بۆ مانگەکانی دیکەش هەرێم داوای قەرزی دیکەی کردووە”.

د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگەیاندووە، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى به‌غدا كۆتا قەرز
کە بڕكه‌ى٧٠٠ ملیار دیناره‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت بۆ دابەشکردنی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.

وتیشی:هه‌رێمی کوردستان داواى قه‌رزى نوێى كردووه‌ له‌ به‌غدا بۆ پاره‌ى مووچه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه‌”.

حکومەتی عێراق بڕیاریدا کە بۆ دابەشکردنی مووچە سێ مانگ بە بری ٧٠ ملیار دینار قەرز بداتە هەرێمی کوردستان و دواتر لە پشکی هەرێم لە بودجەدا لێیوەربگیرێتەوە، ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای قەرزی کردووە بۆ سێ مانگی دیکە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.

بارانبارین هەتا کەی بەردەوام دەبێت؟
پێت بارانبارین هەتا کەی بەردەوام دەبێت؟
لێزمە باران بەردەوام دەبێت و تەمیش دروست دەبێت
دوات لێزمە باران بەردەوام دەبێت و تەمیش دروست دەبێت
پەیوەنیدر