بانكی ناوەندی عیراق زیاتر 138 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، بەڵام وێڕای ئەمەش لە مامەڵەكانی ناوخۆ، نرخی دراوەكە بەرزترین ئاستی تۆماركرد.
ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 148 ملیۆن و 274 هەزار و 640 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو كە 133 ملیۆن و 2 هەزار و 96 دۆلار بوو.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 62 ملیۆن و 290 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 75 ملیۆن و 984 هەزار و 640 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.
هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 19 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و13 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 163 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە، 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 151 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەكرا كە بە نرخێكی بەرز بەراورد بەو نرخی فەرمی دراوەكە لە وڵاتدا دادەنرێت.