پارتی: بارودۆخى عێراق و ناوچەکە بەجۆرێک شێواوە کە پێشبینى هەژانێکى گەورە دەکرێت



وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بارودۆخى عێراق و ناوچەکە بەجۆرێک شێواوە کە پێشبینى هەژانێکى گەورە دەکرێت و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش بۆ دوورخستنەوەی حەلبوسی، ئاڵۆزییەکان قوڵتر دەکاتەوە.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی هەڵوێستی فەرمیی حزبەکەی دەربارەی دۆخی ئێستای عێراق بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بارودۆخى عێراق و ناوچەکە بەجۆرێک شێواوە کە پێشبینى هەژانێکى گەورە دەکرێت، لەم دۆخەدا بەرپرسیاریەتى سەرشانى سەرجەم هێز و لایەنە عێڕاقییەکان بەگشتى و، لایەنە پێکهێنەرەکانى ئیئتیلافى ئیدارەى دەوڵەتە بەتایبەتى، وردتر هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە بکەن بەتایبەتى ڕووداوى دوا بڕیارى دادگاى فیدراڵى عێڕاق لەبارەى لادانى سەرۆکى دەسەڵاتى یاسادانان کە ئاڵۆزییەکان زیاتر و قوڵتر دەکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدا چاوەڕوانییەکان ئەوەبوون ئەو ئاڵۆزى و کێشانەى کە هەن چارەسەر بکرێن نەک بابەتى زیاتریان لەسەر کەڵەکە بکرێت بەجۆرێک کە ئاشتى کۆمەڵایەتى و سەقامگیرى دەخاتە مەترسییەوە.

پارتیمان، بە پەرۆشەوە لە ڕەوشەکە دەڕوانێت و نیگەرانى دواین پەرەسەندنە سیاسییەکانین، بۆیە بە پێویستى دەزانین دۆخى عێراق لە ڕووى سیاسى، ئەمنى، ئابوورى و، ئەگەرە چاوەڕوانکراوەکانى ناوچەکەوە لەبەرچاوبگیرێت و، بەرپرسیارانە هەنگاو بنرێت بۆ ڕێکخستنەوەى بارودۆخەکە لە ڕوانگەى دەستوورى هەمیشەیی و، جێبەجێکردنى ماددە و بڕگەکان و پڕنسیپەکانى ڕێککەوتنى ئیئتیلافى ئیدارەى دەوڵەت و کارنامەى حکومەتى فیدراڵى، بە تایبەتى بڕگەکانى پەیوەست بە ئەنجوومەنى فیدراڵى و دادگاى فیدراڵى. هەروەها بگەڕێینەوە بۆ بنەماکانى بونیاتنانى عێڕاقێکى نوێ (شەراکەت، تەوافق، تەوازن) و سەروەرى دەستوور بچەسپێنرێت کە تاکە زامنى پێکەوەژیان و سەقامگیرى و پێکەوەیى عێراقە.

مەحمود محەمەد

وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان

١٦ى ١١ى ٢٠٢٣

 

سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە دەرەوەی پارتەکەی حەلبوسی دەبێت
پێت سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە دەرەوەی پارتەکەی حەلبوسی دەبێت
كوێستان محه‌مه‌د: په‌رله‌مانتار هه‌یه‌ پاره‌ی كه‌مئه‌ندامی وه‌رده‌گرێت
دوات كوێستان محه‌مه‌د: په‌رله‌مانتار هه‌یه‌ پاره‌ی كه‌مئه‌ندامی وه‌رده‌گرێت
پەیوەنیدر