ئیسرائیل ماڵی ئیسماعیل هەنییەی بۆردومان کرد



سوپای ئسیرائیل ماڵی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتەنەوەی حەماسی لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپاسی ئسیرائیل ڕایگەیاند، ماڵی ئیسماعیل هەنییەیان لە غەززە بۆردومان کرد کە بۆ ئاڕاستەکردنی هێرشەکانی سەر ئیسرائیلییەکان بەکارهێنراوە.

سوپای ئیسرائیل بڵاویکردوە، ماڵی هەنییە “وەك ژێرخانێکی تیرۆریستی بەکارهێنراوە و زۆر جار وەك بنکەیەک بووە بۆ بەیەکگەیشتنی سەرکردە باڵاکانی حەماس و دانانی پلانی هێرشەکردنە سەر مەدەنییەکان و سەربازانی ئیسرائیل”.

لە دوای هێرشەکەی 7ی ئۆتۆبەری حەماسەوە، ئیسرائیل هێرشێکی چڕ و بەرفراوانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە و جەخت دەکاتەوە تا لەناوبردنی حەماس لە غەززە، ناوەستێت.

بایدن: بە نەتەنیاهۆم وت داگیرکردنی غەززە هەڵەیە
پێت بایدن: بە نەتەنیاهۆم وت داگیرکردنی غەززە هەڵەیە
گەشتی عێراق بەرەو خەونی جامی جیهانیی دەستپێدەکات
دوات گەشتی عێراق بەرەو خەونی جامی جیهانیی دەستپێدەکات
پەیوەندیدر