بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی كە زۆربەی ناوچەكانی عێراقی گرتووەتەوە، لە جەند پارێزگایەکی عێراق سبەینێ پێنجشەممە کرایە پشووی فەرمی.
هەریەك لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین، زیقار، دیوانییەو موسەننا، بڕیاریاندا سبەینێ پێنجشەممە بكرێتە پشوو لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بە زانكۆكانیشەوە هۆکارەکەشیان بۆ نالەباری دۆخی کەشوهەواگەڕاندووەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە و لە چەند شوێنێکیش لافاو دروست بوو، بەهۆیەوە ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروستبوو.