سبەینێ‌ لە دوو گەڕەكی سلێمانی و چوار قەزا نەوت دابەش دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی خشتەی دابەشكردنی نەوت بۆ سبەینێ‌ ڕادەگەیەنێت، كە دوو گەڕەكی ناو شار و چوار قەزای دەرەوەی شار دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی پێنج شەممە ۱٦ـ۱۱ـ۲٠۲۳ نەوت لەدەرەوەی شاری سلیمانی لە سنووری (قەزای چەمچەماڵ و ڕانیە و دووكان و هەڵەبجەی تازە) دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، دابەشكردنی نەوت لە ناو شاریش بەردەوامە لە مەڵبەندی 10 و سبەینێ‌ نەوت لە سنووری گەرەكەكانی (كانی كوردە و شەهیدانی سەرچنار نزیك گردەبڕاوەكە) دابەش دەكرێت.

ماوەی دوو مانگە دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوولاتیاندا دەستی پێكردووە و بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم هاووڵاتیان نەوتیان پێ‌ بدرێت.

بانكی ناوەندی بڕیارێكی دیكەی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد
پێت بانكی ناوەندی بڕیارێكی دیكەی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد
تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا
دوات تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا
پەیوەنیدر