بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ هۆشداری لافاو لە ناوچەیەكی هەرێم دەدرێت



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەو شەپۆلە باران بارین و سەرمایەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، تاوەكو سبەینێ‌ بەردەوام دەبێت و شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری بارانی بەلێزمە لە ناوچەكانی گەرمیان دەدات.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، له ماوەی کەمتر له یەک کاتژمێری داهاتوودا تاوێکی باشی باران و هەورەبروسکە دەشتی کەلار و زۆربەی ناوچەکانی گەرمیان دەگرێتەوه.

لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “شه‌پۆلێكی باران هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت سنوری گه‌رمیان و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی گرتۆتەوە و ڕێژه‌یه‌كی باش بڕی باران له‌ناوچه‌كه‌ تۆمار كراوه‌ و ئێستاش له‌ هه‌ولێر و سۆران و ده‌ورووبه‌ری سلێمانی بارانبارین به‌رده‌وامی هه‌یه”.

ڕاشیگەیاند، ئەو شەپۆلە تاوەكو ئه‌مشەو ده‌خایه‌نێت و هه‌ندێ جار بارانی باش ده‌بارێت و كه‌شێكی زستانی ده‌بێت.

خەڵك؛ دەقی پڕۆژەی درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڵاودەكاتەوە
پێت خەڵك؛ دەقی پڕۆژەی درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڵاودەكاتەوە
دوو خێزانی كورد بەهۆی غازەوە گیانیان لەدەستدا
دوات دوو خێزانی كورد بەهۆی غازەوە گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر