دادگای فەڕەنسا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد دەرکرد



دەسەڵاتی دادوەری فەڕەنسا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد و ماهیری برای دەرکرد بە تۆمەتی “بەشداریکردن لە تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی لە هێرشە کیمیاییەکانی ساڵی ٢٠١٣ لە سوریا.”

دەسەڵاتی دادوەری فەڕەنسا بە ئاژانسی هەواڵی ئەی ئیف پی ڕاگەیاندووە، چوار فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد و ماهیر ئەسەدی برای نێردراوە بە تۆمەتی “بەشداریکردن لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەکانی جەنگ لە هێرشەکانی بەکارهێنانی گازی سارین لە ٢١ ی مانگی هەشتی ٢٠١٣، کە غوتەی ڕۆژهەڵات و موعەدەیاتی شامیان کردە ئامانج لە نزیک دیمەشق و زیاتر لە هەزار کەسیان کوشت.”

هاوکات، جگە لە بەشار ئەسەد، فەرمانی دەستگیرکردنەکە برایەکەی ماهیر ئەسەد و دوو جەنەڕاڵی لیوا لە سوپای سوریا دەکاتە دەگرێتەوە.

دوو خێزانی كورد بەهۆی غازەوە گیانیان لەدەستدا
پێت دوو خێزانی كورد بەهۆی غازەوە گیانیان لەدەستدا
حەلبوسی: پێشێلکردنی دەستوور لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە مەترسیدارە
دوات حەلبوسی: پێشێلکردنی دەستوور لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە مەترسیدارە
پەیوەنیدر