نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی شەكرەكەی سلێمانی ئاگر لە تەلاری هۆتێلێكدا كەوتەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاگر لە یەكێك لە هۆتێلەكانی گەڕەكی شەكرەكەی شاری سلێمانی كەوتەوە، تیمەكانی بەرگری شارستانیش بۆ مەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە، گەیشتە شوێنی ڕووداوەكە.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەبای موەلیدەی كارەبا و لە نهۆمی سەرەوەی هۆتێلەكە كەوتۆتەوە، بەپێی دوایین زانیاریش ئاگرەكە لە ئێستادا كۆنتڕۆڵكراوە، ڕووداوەكەش جگە لە زیانی ماددی هیچ قوربانییەكی لێنەكەوتۆتەوە و كەس زیانی پێنەگەیشتووە.