ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیڤان فایق جابرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، گەڕانەوەی ١١١ ئاوارەی بۆ ناوچەکانی خۆیان لە سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
ئیڤان فایق جابرۆ، ڕایگەیاند، “١١١ کەسی ئاوارە لە کەمپی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی گەڕێنرانەوە بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان لە ناحیەی یەثریب سەر بە قەزای بەلەد لە قائیمقامیەتی سەڵاحەدین، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتدایە بۆ کۆتاییهێنان بە ئاوارەبوون”.
جابرۆ جەختی لەوەش کردەوە، “حکومەت گرنگییەکی تایبەت بە پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان دەدات، جگە لەوەی هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دابین دەکات و پێداویستییەکانی ژیانێکی شایستە بۆ خێزانە گەڕاوەکان دابیندەکرێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، “تیمە مەیدانییەکانی وەزارەت بەردەوامن لە تۆمارکردنی ئەو خێزانە ئاوارانەی کە دەیانەوێت بە ئارەزووی خۆیان بگەڕێنەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتە ناوخۆییەکان”.