سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزی فەڕەنسا بە پێویستی دەزانن عێراق نه‌بێته به‌شێكى ئاڵۆزييه‌كانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و ديپلۆماتكاران پارێزراو بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئێريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كرد.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، له ديدارەكەدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، بيروڕايان گۆڕييهوه.
نێچيرڤان بارزانى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غداى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و سه‌ردانى ئه‌م دواييه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى نه‌وتى عێراق بۆ هه‌ولێر، به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه.
ده‌رباره‌ى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيش، هه‌ردوولا باسيان له هه‌وڵه‌كانى ڕێگرى له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه كرد و داكۆكييان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى عێراق كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى عێراق نه‌بێته به‌شێكى ئاڵۆزييهكان و سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و ديپلۆماتكاران پارێزراو بێت.
دوايين سه‌ردانى سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان بۆ پاريس و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، هەروەها په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.