“نۆ پڕۆژەی کارەبا بە بەهای ٣٤٠ ملیۆن دینار لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن”



بڕیارە نۆ پڕۆژەی کارەبا بە بەهای ٣٤٠ ملیۆن دینار لە سنورری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ بکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەعید سەید قادر، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەڵەبجە ڕایگەیاند بەم نزیکانە چەندین پرۆژەی کارەبا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن کە سەرجەمیان لەسەر بودجەی (٨٪) داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە پارەیان بۆ دابین دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە خەرجی پڕۆژەکان دەگاتە ٣٤٠ ملیۆن دینار و ڕێکارە ئیدارییەکانیان تەواو کراون و بەم نزیکانە دەکەونە بوای جێبەجێ کردنەوە .

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەڵەبجە ڕوونیکردەوە کە پرۆژەکان بریتین لە:

١ / دانانی محاویلە بۆ گەڕەکی شارەوانی لە ناوەندی قەزای هەڵەبجە.

٢ / دانانی گڵۆپی ڕووناکی بۆ گەڕەکی تەربیە هەتا گوڵان لە ناوەندی قەزای هەڵەبجە.

٣ / دانانی گڵۆپی ڕووناکی بۆ گەڕەکی کۆکۆییەکان لە ناوەندی قەزای هەڵەبجە.

٤ / چارەسەرکردنی بارزۆری کارەبای گوندی بامۆك.

٥/ نۆژەنکردنەوەی تۆڕی کارەبای گوندی گردی قازی.

٦ / نۆژەنکردنەوەی تۆڕی کارەبای گوندی گێڵەك.

٧ / نۆژەنکردنەوەی پێکهاتەی ڕووناکی شەقامی گەڕەکی شارەوانی.

٨ / نۆژەنکردنەوە و دانانی محاویلە لە گوندی زەڵم لە خورماڵ.

٩ / جیاکردنەوەی کارەبای گوندی کشەدەری لەگوندی تەپە سەرقوڵە.

بومەلەرزە باکوری ئێرانی هەژاند
پێت بومەلەرزە باکوری ئێرانی هەژاند
٨٦ ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی سەید ڕەزای دێرسم تێپەڕ دەبێت
دوات ٨٦ ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی سەید ڕەزای دێرسم تێپەڕ دەبێت
پەیوەنیدر