کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوە



کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە و پلەکانی گەرماش بەڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

کەشناسی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت لە درەنگانى شەودا ئەگەرى بارینى نمە باران هەیە لە سەر ناوچەکانى باکور و ناوەراستى هەرێم (دهۆک و هەولێر و ناوچە شاخاویەکانى).

کەشناسی دەشڵێت:” هەروەها سبەى بەیانى ڕۆژی چوار شەممە لە کاتەکانى بەیانیدا شەپۆلێکى ترى بارن بارین لە ناوەڕاست و باشورى عێراقەوە دەست پێدەکات پاشان دەگاتە ناوچەکانى گەرمیان و کەرکوک و سلێمانى و ڕێژەى باران بارین لە ناوچەیەک بۆ ناوچەکى تر جیاوازە و وە هەندێک ناوچەى گەرمیان ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو هەیە و پلەکانى کەرما بەڕێژەیەکى بەرچاو دادەبەزێت”.

هەروەها محەمەد کەلاری، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە ئه‌مشه‌وو دره‌نگانێك شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و شه‌پۆله‌كه ده‌بێته‌ ٢ قۆناغ كه‌ ئه‌مشه‌وو و سبه‌ی قۆناغی یه‌كه‌مه‌ و ده‌ریای سوره‌ پێشبینی بارانی باش و په‌ڵه‌ ده‌كه‌م له‌گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر كه‌ركوك و هه‌ولێر و دهۆك و سۆران و راپه‌رین لاواز بۆ مام ناوه‌ندی ده‌بێت كاریگه‌ری ئه‌م قۆناغی بارانه‌ تا رۆژی ١٧ بۆ ١٨ی مانگه‌یه‌ و پاشان كۆتایی پێدێت وه‌ك وتم شوێنه‌كانی دیكه‌ كه‌متر ده‌بارێت له‌چاوو ئه‌وو ناوچانه‌ی دیاریم كردوه‌

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە کە قۆناغی دوه‌می بارانبارین له‌ ئێواره‌ی ١٩ی مانگ واتا یه‌كشه‌ممه‌ داخڵی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت كه‌ شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارینه‌ و سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و په‌ڵه‌ی سه‌رانسه‌ری ده‌دات له‌هه‌ندێ شوێن ئاستی ئاوو به‌رز ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ل لافاوو له‌ دۆڵه‌كان, پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاوو نزم ده‌بێت به‌نزیكه‌ی ٦ بۆ ٨ پله‌ سلیزی.

هەروەها جه‌وێكی زستانی تایبه‌ت دروست ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و چیای كۆره‌ك و هه‌لگورد و به‌شێكی زۆری ناوچه‌ شاخاویه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێم

دوای دوورخستنەوەی حەلبوسی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
پێت دوای دوورخستنەوەی حەلبوسی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
حزبەکەی حەلبوسی لە بارەی کشانەوە لە حکومەت و پەرلەمان بڕیاریدا
دوات حزبەکەی حەلبوسی لە بارەی کشانەوە لە حکومەت و پەرلەمان بڕیاریدا
پەیوەنیدر