بڕیار وایە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ / ١١ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی وانەبێژ و مامۆستایانی زانکو و فەرمانبەران خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام بدەن.
سبه‌ینێ 15ی 11ى 2023، ماوه‌ى دوو مانگ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندن له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه هاوكات خۆپیشاندانى فراوان هه‌فتانه ئه‌نجام ده‌درێت و مامۆستایانى ناڕازى چه‌ند مه‌رجێكیان هه‌یه بۆ شكاندنى بایكۆت و چوونه‌وه بۆ ناو هۆڵه‌كانى خوێندن.
له‌و ماوه‌ى دوو مانگه‌دا تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم هیچ داواكارییه‌كى مامۆستایانى جێبه‌جێ نه‌كرد و به‌رده‌وام ڕایگه‌یاندووه، كه “مووچه له ئه‌ستۆى به‌غدایه” و له ئێستاشدا فشاره‌كان زیاتر توند بوونه‌ته‌وه و مه‌ترسى فه‌وتانى خوێندنى ئه‌مساڵ هه‌یه و داوا كراوه حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ مامۆستایانى ناڕازى كۆببێته‌وه و به‌شێك له داواكارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ بكات.