بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، سبەینی کامێراکانی جێگیر لە شاری دهۆک دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاوتووچۆی دهۆک ڕایگەیاند، لە سبەی چوارشەممە ۱٥ی ۱۱ وە لەشەش رێگاو شەقامێکی شارەکە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی جێگیر دەخرێنە کار و سەرپێچی تیژڕەوی شۆفێران تۆماردەکەن .
لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک ئاماژە بەوە کراوە، لە هەریەک لە شەقامی بەرامبەر باخچەی ئاژەڵان و شەقامی نەخۆشخانی ڤەژین و شەقامی شەهیدانی یەکی شوبات و شەقامی ماڵتا وشەقامی پیشەسازیی کۆن و شەقامی بریفکا دەکەونە کار.
لەماوەی ڕابردوو لە سەر ڕێگای سلێمانی دوکان لە پارێزگای سلێمانی و شەقامی بازنەی ۱۲۰ مەتری لە پارێزگای هەولێر کامێرای تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ کەوتنەکار، و دهۆک دەبێتە سێیەم پارێزگای هەرێم کە کامێرای تیژڕەوی جێگیری تێدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.