عێراق و ئەمریكا ھەماھەنگییە سەربازییەكان تاوتوێدەكەن



 

سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ھێزەكانی ئەمریكا، جەنەراڵ، مایكڵ كوریللا جەختی كردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی كاری ھاوبەشی نێوان بەغدا و واشنتۆن بەتایبەتی لەبواری پێشكەش كردنی راوێژ، مەشق و راھێنان بە ھێزە عێراقییەكان، بۆ ئەوەی بتوانن باشتر رووبەڕووی تیرۆر ببنەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە محەمەد شیاع سوودانی پێشوازیی كردووە لە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەكانی ئەمریكا (CENTCOM)، جەنەراڵ، مایكڵ كوریللا و شاندی یاوەری و كۆبوونەتەوە.

راشیگەیاندووە لە كۆبوونەوەكەدا كە ھەریەك لە فەرماندەی گشتیی ھێزەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە عێراق و سووریا، جەنەراڵ ماتیۆ ماكفەرلین و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، ئالینا رۆمانۆسكی ئامادەی بوون، گفتوگۆكراوە لەسەر پتەوتركردنی ھاوكاری و ھەماھەنگییە سەربازییەكانی ‌نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و لەوبارەیەوە محەمەد شیاع سوودانی جەختی كردووەتەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی كاری ھاوبەشی نێوان بەغدا و واشنتۆن بەتایبەتی لەبواری پێشكەش كردنی راوێژ، مەشق و راھێنان بە ھێزە عێراقییەكان، بۆ ئەوەی بتوانن باشتر رووبەرووی تیرۆر ببنەوە.

باسی لەوەش كردووە كە سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژە بەوەداوە كە ‌ھێزە عێراقییەكان سوورن لەسەر بەردەوامیدان بە ئەرك و‌كارەكانیان لە ‌پێناو سەقامگیریی و پاراستنی دەستكەوت وسەركەوتنەكانیان لەجەنگی دژبە تیرۆر.

دژی هێرشەكانی سەر كوردستان خۆپیشاندان دەكرێت
پێت دژی هێرشەكانی سەر كوردستان خۆپیشاندان دەكرێت
لە گرژییەكانی ئێراندا 70 ڕۆژنامەوان دەستگیركراون
دوات لە گرژییەكانی ئێراندا 70 ڕۆژنامەوان دەستگیركراون
پەیوەنیدر