لەڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا



پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان سلێمانی-كه‌لار چوار كه‌س گیانیان له‌دەستدا و له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار لە ڕووداوەکە ڕایگەیاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان كه‌لار-ده‌ربه‌ندیخان لەنزیك گوندی گردەگۆزینە وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه‌ چوار كه‌سی سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕوداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كانیان بۆ پزشكی دادی سلێمانی به‌ڕێكراوه‌، تیمه‌كانی هاتوچۆش له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و هێڵكاریان ده‌ستپێكردوهوە.

سودانی ئەرکێك دەخاتە سەر شانی بەڕێوەبەری بانکەکان و دەڵێت: یەك مانگتان لەبەردەمە بۆ جێبەجێکردنی
پێت سودانی ئەرکێك دەخاتە سەر شانی بەڕێوەبەری بانکەکان و دەڵێت: یەك مانگتان لەبەردەمە بۆ جێبەجێکردنی
لە هەولێر دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی
دوات لە هەولێر دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی
پەیوەنیدر