دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند لە بۆردومانەکەی شنگالدا، بەرپرسێکی ئەمنی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال کراوەتە ئامانج.
ئەمڕۆ سێشەممە، دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەبەشەی لە ناحیەی سنونێی سەر بە قەزای شنگال کردە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بە هۆی بۆردومانەکەوە “بەرپرسێکی ئەمنیی یەبەشە و چەکدارێکی یاوەری کوژران”.