کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت، بەفر دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات



کەشناسی پێشبینی دەکات لە سبەینێوە کاریگەریی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی تورکیا و دەریای سوور لەسەر هەرێمی کوردستان دەربکەوێت و ببێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرما و زیادبوونی خێرایی با لەگەڵ ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری پروشکە باران هەیە لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاوى.

ڕوونیشیکردەوە کە لە سبەینێوە کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى تورکیا لەسەر بەشەکانى باکوورى هەرێم و کاریگەرى نزمەپاڵەپەستۆى دەریایی سوور لەسەر بەشەکانى باشوورى هەرێم و ناوەڕاستى عێراق زیاد دەبێت.

ڕاشیگەیاند کە پێشبینی دەکرێت ڕۆژی چوارشەممە، ئاسمانى هەرێم بە دێژایی کاتەکانى هەور بێت لەگەڵ باران بارین و ئاستى دابارین لەسەر بەشەکانى باشوورى هەرێم بەتایبەت سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و سنوورى پارێزگاى کەرکوک زیاترە.

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە ئەوەشی خستەڕوو کە بە کاریگەریی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیانە خێرایی با زیاد دەکات و پلەکانى گەرما 6- 8 پلەى سیلیزى دادەبەزێت، هەروەها لەسەر لوتکەى ناوچە شاخاوییە سنورییە بەرزەکان ئەگەرى بەفر بارین هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 20 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى

دهۆک : 19 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 21 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 18 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 22 پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران : 9 پلەى سیلیزى

سۆران : 16 پلەى سیلیزى

 

بایدن داوای پاراستنی نەخۆشخانەی شیفا دەکات
پێت بایدن داوای پاراستنی نەخۆشخانەی شیفا دەکات
کۆریای باکور ئەمریکا بە پێشێلکاری ئاشتی ناودەبات
دوات کۆریای باکور ئەمریکا بە پێشێلکاری ئاشتی ناودەبات
پەیوەنیدر