کوردێک پۆستێکی باڵای لە دەزگای دژە تیرۆری عێراق وەرگرت



فەرماندەی نوێی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق دەستنیشان کرا و کوردێکیش پۆستێکی باڵای لە دەزگاکە وەرگرت.

بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا ڕوکن حەسەن مەکنزی بە فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق دەستنیشان کرا.

هاوکات لیوا ڕوکن سامان تاڵەبانی کرایە فەرماندەی فەرماندەیی سێی دەزگاکە و عەمید ڕوکن محەمەد زوبێر بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان و عەمید ڕوکن عەلا یاسر بە فەرماندەی فەرماندەیی یەکی دەزگای دژە تیرۆر دەستنیشان کران.

دەستنیشانکردنی فەرماندەکانی دژە تیرۆر لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییانەدا دێن کە سودانی لە دەزگاکە دەستیپێکردووە و سەرەتای ئەم مانگەش، عەبدولوەهاب ساعدی لە سەرۆکی دەزگاکە دوورخستەوە و لە بری ئەو کەریم عەبود دەستبەکاربوو.

شارەوانی لەسەر وەستانی ئۆتۆمبێل بەپارە لە شەقامەكان ڕوونكردنەوە دەدات
پێت شارەوانی لەسەر وەستانی ئۆتۆمبێل بەپارە لە شەقامەكان ڕوونكردنەوە دەدات
هاووڵاتیان ٣٥٠ ملیار دیناری کارەبا قەرزارن
دوات هاووڵاتیان ٣٥٠ ملیار دیناری کارەبا قەرزارن
پەیوەنیدر