هاووڵاتیان ٣٥٠ ملیار دیناری کارەبا قەرزارن



لە سەرەتای مانگی داهاتوو گۆڕانکاری لە کاتەکانی پێدانی کارەبا دەدرێت، هاووڵاتیان زیاتر لە ٣٥٠ ملیار دینار قەرزی کارەبایان لەلایە.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تا ئێستا خواستی هاووڵاتیان بۆ کارەبا لە ئاستێکی گونجاودایە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەشوهەوا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەگەر ئەمساڵ دۆخی ئابووری لەباربێت و نەوت بەسەر سەرجەم هاووڵاتیاندا دابەشبکرێت ئەوا خواست بەو ڕادەی زۆرەی ساڵانی ڕابردوو لەسەر کارەبا نابێت.

ئەوان وەک بەڕێوەبەرایەتی کارەبا بۆیان گرنگە کە ئەو بڕە کارەبایەی بۆ پارێزگاکە دەنێردرێت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشی بکەن.

بەپێی ڕێنمایی و بڕیارەکان لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە گۆڕانکاری لە کاتی پێدانی کارەبا دەکرێت، لە کاتژمێر یەکی شەو بۆ ١٢ نیوەڕۆ کارەبای موەلیدە نادرێت بە هاووڵاتیان، جگە لە کاتژمێر حەوت بۆ هەشتی بەیانی.

سیروان محەمەد ئەوەی خستەڕوو، لێخۆشبوونی قەرزی هاووڵاتیان کۆتایی هاتووە، بەڵام هێشتا بۆ شوێنە بازرگانییەکان ماوە، کە سەرجەم توێژەکان زیاتر لە ٣٥٠ ملیار دیناری قەرزی کارەبا قەرزارن.

کوردێک پۆستێکی باڵای لە دەزگای دژە تیرۆری عێراق وەرگرت
پێت کوردێک پۆستێکی باڵای لە دەزگای دژە تیرۆری عێراق وەرگرت
وردەکاریی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا سەبارەت بە دۆلار ئاشکرا دەکرێن
دوات وردەکاریی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا سەبارەت بە دۆلار ئاشکرا دەکرێن
پەیوەنیدر