“ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم زيانێكى گه‌وره‌ى به‌ داهاتى گشتيى عێراق گه‌ياندووه”



نێچیرڤان بارزانی داوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکات و دەڵێت: “وه‌ستانى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان زيانێكى گه‌وره‌ى به‌ داهاتى گشتيى عێراق گه‌ياندووه‌”. ‌

ئەمڕۆ دووشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ حه‌يان عه‌بدولغه‌نى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ كاروبارى وزه‌ و وه‌زيرى نه‌وتى عێراق و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين هه‌نگاو و ڕێكاره‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه‌، تاوتوێ كران.

نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ پشتگيريى خۆى بۆ گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى فيدراڵى و حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دووباره‌ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ وه‌ستانى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان زيانێكى گه‌وره‌ى به‌ داهاتى گشتيى عێراق گه‌ياندووه‌، بۆيه‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌رچى زووترى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كورستانی، به‌ گرنگ و پێويست زانى.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا وه‌زيرى نه‌وتى عێراق، جه‌ختى له‌ خواستى جدديى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و محەمەد شیاع سودانى كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنى كێشه‌كان و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پو‌خته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى گفتوگۆكانى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى فيدراڵى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه‌، خسته‌ ڕوو.

موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان بکەن
پێت موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان بکەن
بەهای دۆلار لە دابەزیندایە
دوات بەهای دۆلار لە دابەزیندایە
پەیوەنیدر