وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەلی دامەزراندنی لە قەزای چەمچەماڵ ڕاگەیاند، لە چەند بوارێکی جیاواز ٧ کەس لە سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی چەمچەماڵ بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ دەرچووانی دانەمەزراو دەڕەخسێنێت بۆ سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی چەمچەماڵ لە قەزای چەمچەماڵ
ئاماژەی بەوەکرد، کۆمەڵێک دەرچووانی دانەمەزراو بە شێوەی گرێبەست لە بوارەکانی: پاسەوان ٢ کەس، ڕاهێنەر ٤ کەس، کارگوزار، بە چەند مەرجێک و بەشێوەی خاڵبەندی دادەمەزرێن.
ڕۆژی چوارشەمممە فۆڕمەکە دابەشدەکرێت، هاوکات لە ماوەی سێ ڕۆژدا دەبێت فۆڕمەکان بگەڕێندرێنەوە هەمان شوێن.
شوێنی دابەشکردنی فۆڕمەکە: لە باڵەخانەی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی چەمچەماڵ، ناحەی شۆڕش
کات: ١٠:٠٠ بەیانی- ڕۆژی چوارشەممە