یەکێک لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کشایەوە



تیم سکۆت یناتۆری ئەمریکی لەسەر لیستی کۆمارییەکان لە ویلایەتی کارۆلاینەی باشور دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە کێبەڕکێ کردن بۆ بەدەستهێنانی کورسی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوودا ڕاگەیاند.

سکۆت لەڕێگەی کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکییەوە ڕایگەیاند، ئەو ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٢ی ئایار ئەمریکای خۆشدەوێت، بەڵام بەڵێنی بە بەڵام کاتێک دەگەڕێمەوە بۆ ئایۆوا، ئەوا نابم بە کاندیدی سەرۆکایەتی، هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەم ڕادەگرم و پێم وایە ئەو دەنگدەرانەی کە دیارترین خەڵکی جیهانن ڕاستم لەگەڵ دەکەن کە پێم دەڵێن، ” تیم، ئێستا نا.”

ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

لەهەڵبژاردنەکەدا سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ و رون دیسانتیس حاکمی فلۆریدا و فیفیک راماسوامی گەورە بازرگان و یکی هێلی باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و کریس کریستی حاکمی پێشووی ویلایەتی نیوجێرسی و چەندی کادیدێکی دیکە لە پارتی کۆمارییەکان کێبەڕکێی بردنەوە و بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکەن.

لایخۆیەوە، سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لە مانگی نیساندا ڕایگەیاند، دەیەوێت جارێکی دیکە خۆی لەسەر لیستی دیموکراتەکان کاندید بکاتەوە بۆئەوەی جارێکی دیکە وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرێتەوە.

ئەمریکا وەزیری بەرگری ئیسرائیلی لە جەنگی حزبوڵا ئاگادارکردووەتەوە
پێشت ئەمریکا وەزیری بەرگری ئیسرائیلی لە جەنگی حزبوڵا ئاگادارکردووەتەوە
سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
دواتر سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار