مامۆستایانی ناڕازی مەرجی شكاندنی بایكۆتیان ڕاگەیاند





سبەینێ‌ 13ی 11ی 2023، ماوەی دوو مانگ تێپەڕ دەبێت بەسەر بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە هاوكات خۆپیشاندانی فراوان هەفتانە ئەنجام دەدرێت و مامۆستایانی ناڕازی چەند مەرجێكیان هەیە بۆ شكاندنی بایكۆت و چوونەوە بۆ ناو هۆڵەكانی خوێندن.

لەو ماوەی دوو مانگەدا تا ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ داواكارییەكی مامۆستایانی جێبەجێ‌ نەكرد و بەردەوام ڕایگەیاندووە، كە “مووچە لە ئەستۆی بەغدایە” و لە ئێستاشدا فشارەكان زیاتر توند بوونەتەوە و مەترسی فەوتانی خوێندنی ئەمساڵ هەیە و داوا كراوە حكومەتی هەرێم لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی كۆببێتەوە و بەشێك لە داواكارییەكانیان بۆ جێبەجێ‌ بكات.

مامۆستا عادل حەسەن، مامۆستای ناڕازی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندوو، داواکارییەکانی ئێمە ڕوون و ڕەوانن، زۆر ئاسانن، ئەگەر دەسەڵات بیەوێ وەڵاممان بداتەوە، پێویستی بەهەنگاوی کردارییە، نەوەکو دانیشتن.

ڕاشیگەیاندووە، لە دوا بەیاننامەماندا پێنج داواکاری سەرەکیمان هەبووە و جارێکی تر لێرە دووپاتیان دەکەینەوە ، ئەگەر دەسەڵات دەیەوێ بایکۆت بشکێ باهەنگاوی کرداری دەست پێبکات.

ڕوونیشی كردۆتەوە، داواکارییەکانی دوا بەیاننامەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمانەن:

1- دابەشكردنی موچەكانمان بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە.
2- دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی موچەخۆران.
3- دامەزراندنی مامۆستایان وانەبێژ.
4- دابەشكردنی موچەكانی مانگەكانی (9-10) و رێككردنەوەی دابەشکردنی مووچە کە ٣٠ ڕۆژ تێپەڕ نەکات .
5- دیاریكردنی چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكانمان.

 

دابەشکردنی نەوت گەیشتە مەڵبەندی ١٠ لە سلێمانی
پێت دابەشکردنی نەوت گەیشتە مەڵبەندی ١٠ لە سلێمانی
هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئەمریکییەکە ئاشکرا کرا
دوات هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئەمریکییەکە ئاشکرا کرا
پەیوەنیدر