سەرۆك كۆمار: دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین كه‌ قودس پایته‌ختی بێت



 

سەرۆك كۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئێستا سیاسەتی تۆڵەكردنەوە‌و سزادانی بەكۆمەڵ بەرامبەر بە گەلی فەلەستین ئەنجام دەدرێت و دەشڵێت: “پێویستە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین دابمەزرێنرێت، كە پایتەختەكەی قودسی پیرۆز بێت”.

د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق لە وتارێكدا له‌ لوتكه‌ی عه‌ره‌بی-ئیسلامی بۆ پشتیوانیكردن له‌ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، كە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە ڕێكخرابوو ڕایگەیاند، عیراق هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆی دوپاتده‌كاته‌وه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستین بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه‌ و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین، كه‌ قودسی پیرۆز پایته‌ختی بێت.

ڕاشیگەیان، عیراق سیاسه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ و سزادانی به‌كۆمه‌ڵ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌، كه‌ داگیركه‌ر دژی گه‌لی فه‌له‌ستین په‌یڕه‌وی ده‌كات، هه‌روه‌ها عیراق به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی پێشێلكارییه‌ ئاشكراكانی یاسا مرۆییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌و تاوانانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبون و نه‌خۆشخانه‌كان و دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌نه‌ ئامانج، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا هه‌زاران قوربانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌ و زۆربه‌یان منداڵ و ژن و به‌ساڵاچوون.

جەختیشی كردەوە، له‌م مینبه‌ره‌وه‌، عیراق داوای دانانی چوارچێوه‌یه‌كی كرداری ده‌كات بۆ ڕزگاركردنی گه‌لی فه‌له‌ستین له‌م كۆمه‌ڵكوژییانە و دەشڵێت: “ئێستا سیاسەتی تۆڵەكردنەوە‌ و سزادانی بەكۆمەڵ بەرامبەر بە گەلی فەلەستین ئەنجام دەدرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پچڕاندنی پەیوەندییەكان لە كەرتی غەززە ئامانج لێی گۆشەگیركردنی زیاتر لە دوو ملیۆن مرۆڤ ‌و شاردنەوەی تاوانەكانی جەنگی داگیركەرە.

سەرۆك كۆماری عێراق داوای هه‌نگاوی جدی ده‌كات “بۆ راگرتنی ده‌ستدرێژی و سه‌ركۆنه‌كردنی هێرش و پێشێلكارییه‌كان و به‌ئامانجگرتنی دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌ غه‌زه”‌ و راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی سوپای داگیركه‌ر له‌ غه‌زه‌ ئه‌نجامی ده‌دات، هیچ پاساوێكی نییه‌ جگه‌ له‌ به‌رجه‌سته‌كردنی سیاسه‌تی نه‌ژادپه‌رستی.

لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی بەیاننامەی کۆتاییان دەرکرد
پێت لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی بەیاننامەی کۆتاییان دەرکرد
پزیشكێكی منداڵان ڕێنمایی دایكان و باوكان دەكات بۆ خۆپارێزی لە پەتای وەرزی
دوات پزیشكێكی منداڵان ڕێنمایی دایكان و باوكان دەكات بۆ خۆپارێزی لە پەتای وەرزی
پەیوەنیدر