وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی وەزیری نەوت و تیمێکی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ وەزیری نەوت و تیمێکی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ دێنە هەرێمی کوردستان و چەند ڕۆژێک دەمێننەوە،ئەم سەردانە لە سەر رێککەوتنی هەردوو سەرۆکوەزیران بووە تا بێنە ئێرە و لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆسیەی نەوتی هەرێم و کێشەکان پێکەوە چارەسەر بکەن.
پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەکردووە، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکان کێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمە و بۆ ئەم پرسە دوو بۆ سێ ڕۆژ دەمێننەوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
سبەی وەزیری نەوت و تیمێکی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئەم سەردانە لە سەر رێککەوتنی هەردوو سەرۆکوەزیران بووە تاکو بێنە ئێرەو لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆسیەی نەوتی هەرێم و کێشەکانی پێکەوە چارەسەر بکەن.
بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکان کێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمەو بۆ ئەم پرسە دوو بۆ سێ ڕۆژ دەمێننەوە.