نرخی دۆلار دابەزی



ئەمڕۆ به‌های دۆلار بەرامبەر بەهای دینار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بە جۆرێک نرخی١٠٠دۆلار گه‌یشته‌ ١٦٣هه‌زار دینار و ٢٥٠ دینار و بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەممە نرخەکەی دابەزیووە.

دوای چەند ڕۆژێك لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، كە گەیشتە ١٦٧ هەزار دینار، ئەمڕۆ بەهای دۆلار دابەزینی تۆمارکرد.

ئاژاسنی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا رێککەوتن لەسەر بەرزکردنەوەی باڵانسی دۆلاری پێنج بانکی عێراقی، هەروەها چارەسەری گرفتی حەواڵەکردنی دۆلاریان کردووە، ئاسانکاریش لە هاوردەکردنی دراوی بیانی دەکرێت.

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس “کۆڕبەندی سامسۆنگ بۆ زیرەکی دەستکرد”ی سازدا
پێت کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس “کۆڕبەندی سامسۆنگ بۆ زیرەکی دەستکرد”ی سازدا
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم چەندە؟
دوات نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم چەندە؟
پەیوەنیدر