سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت



بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەی شەممە ١١ـ۱۱ـ۲٠۲۳ دابەشکردنی نەوت لە سنوری مەڵبەندی ٩ لەناو شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت.

سنوورى مەڵبەندی 9ی سلێمانی پێكهاتووە لە گەڕەكەكانی: (بەختیاری، ڕزگاری، كارگەی جگەرە، ئاسایش، ئابڵاخ، سەربەرزی، پیرشێخ، شێخ محێدین).

دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا نزیکەی مانگێکە بەردەوامە و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش دەڵێت، “تاکوو ئێستا زیاتر لە ٣٠٠هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە و هەر خێزانێک ٢٠٠ لیتری پێ دراوە” .

بڕیارە سبەینێش نەوتی سپی بگاتە مەڵبەندی 9 و دواتر مەڵبەندی ١٠دابەشدەکرێت، هەرخێزانێکیش بڕی ٢٠٠ لیتری بە ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار پێ دەدرێت.

شارەوانی سلێمانی لەبارەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
پێت شارەوانی سلێمانی لەبارەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
عێراق دەستگیركردنی چەند كەسێكی لە سلێمانی ڕاگەیاند
دوات عێراق دەستگیركردنی چەند كەسێكی لە سلێمانی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر