بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان سبەینێ تاوەبارانی پچڕ پچڕ دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 14- 12- 2022 لە پارێزگای هەولێر ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێ كات لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت وە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكان بارینی بەفرێكی كەم دەبێت .
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، لە پارێزگای سلێمانی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارینی كەم لە هەندێ ناوچە، لە پارێزگای دهۆك ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری نمە باران لە هەندێ ناوچەی شاخاوی، لە پارێزگای هەڵەبجە ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ كات هەوری تەواو دەبێت ئەگەری نمە بارانی كەم لەسەر بەشێك لەناوچە شاخاوییەكان ، لە پارێزگای كەركوك ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێ كات هەوری تەواو دەبێت .
باس لە ئەوەش كراوە خێرایی با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) كم/ك، ئاڕاستەی با باشووری خۆرهەڵات دەبێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە بە (1 ) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، مەودای بینین / لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، سبەی پێنج شەممە 15 – 12 – 2022 كەش/ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت , لەكاتەكانی بەرەبەیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئەگەری تاوە بارانی پچر پچر هەیە , لە ناوچە شاخاویەكان هەندێ كات نمە بارانی كەم دەبێت .
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبنەوە بە (1-2) پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، خێرایی با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت ( 10 – 20) كم/ك، ئاڕاستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت، مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 9) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 14 پلەی سیلیزی
كەركوك : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
سۆران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 14 – 12 – 2022