ئەمڕۆ هەینی، هێزەكانی سنوور پارێز 9 تۆمەتبارین دەستگیرکرد، کە هەوڵیاندا بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنووری پارێزگاکانی میسان و سلێمانی بپەڕنەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕێگەی بەدواداچوونی بەردەوامی مەیدانی بۆ ڕێگریکردن لە حاڵەتەکانی دزەکردن و قاچاخچێتی، فەوجێکی یەکەمی لیوای دەیەمی سنووری توانیان (٦) کەسی بە ڕەگەزنامەی بیانی دەستگیر بکەن لەکاتێکدا هەوڵیان دەدا بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنوورە ئیدارییەکان لە کەرتی سنوورەکە بپەڕنەوە لە پارێزگای میسان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سلێمانی فەوجی سێی لیوای سێی سنووری توانیان (3) تۆمەتباری بیانی دەستگیر بکەن، کە هەوڵی بەزاندنی سنووریان داوە.
جەختیشی كردۆتەوە، بەو پێیەی ڕاپۆرتی دەستگیرکردنی دروست ڕێکخرابوو، بۆیە ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.