دوابەدوای زیادكردنی مووچەی خانەنشینان، دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی ئاشكرای دەكات، كە ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیەنن بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بە خانەنشینان.
عەلا محەمەد کەریم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حکومییەکان لە دەستەی خانەنشینی ڕایگەیاندووە، “ئێمە لە دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی کار لەسەر خستنەكاری ئەپڵیکەیشنێک دەکەین بە ناوی “داواکاری خانەنشین”، لە ئێستادا لە ژێر تاقیکردنەوەدایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو ئەپڵیکەیشنە لە ساڵی داهاتوودا دەخرێتە بەردەست و بارگرانی لەسەر خانەنشینان زۆر کەمدەکاتەوە لە نموونی چوونیان بۆ لقەكانی خانەنشینی لە پارێزگا و قایمقامیەتەکان بۆ پرسیار كردن لە هەندێک بابەت، بۆ نمونە مووچەی خانەنشینی، بەڵكو خانەنشنەكە ژمارەی خانەنشینی و کارتەکەی دەنووسێت و مووچەکەی و كاتی وەرگرتنی دەزانێت”.
ئاشكراشی كردووە، بڕوانامەی ژیان لەڕێگەی ئەم داواکارییەوە بۆ خانەنشینانی دەرەوەی وڵات دەكرێت، ئەمەش مانای ئەوەیە کە هەرکاتێک ئامادەبوونی خۆی لەم ئەپڵیكەیشنەدا سەلماند، بە ئامادەبوو دادەنرێت و بەردەوام دەبێت لە وەرگرتنی مووچەکەی بەبێ ئەوەی پەنا بۆ ناردنی بڕوانامەی زیندووبوونی ببات.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەو ئەپڵیكەیشنە ئیمتیازێكی دیكەی ئەوەیە، كە خانەنشینان كەمتر سەردانی لقەكان دەكەن و بەوەش قەرەباڵغی كەم دەبێتەوە.