ئەمریكا بۆردومانی هێزەكانی لە عێراق و هەرێم ئاشكرادەكات



وەزارەتی دەرەوەی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ژمارەی هێرش و بۆردومانی هێزەكانی لە ناو خاكی عێراق و سوریا ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە 56 سەرباز بریندار بوون.

سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پێنتاگۆن” لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە 17 مانگی ڕابردووەوە لە دژی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا لە زیادبووندایە.

ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا 46 هێرش كراوەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا و بەهۆیەوە 56 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.

بەهۆی زیادبوونی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل، لە چەند ناوچەیەكی عێراق و سوریا پێگەكانی ئەمریكا دەكرێنە ئامانج و وەزیری دەرەوەی ئێران-یش هۆشداری هەڵگیرسانی جەنگی فراوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات.

حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان، وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگه‌یاندووه‌، فراوانبوونی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌، به‌تایبه‌ت دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ئەوە نیشانەی ئەوەیە، كە فراوانبوونی جه‌نگ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كارێكی حه‌تمییه‌ و ڕووده‌دات.

 

مامۆستایان دوابڕیار بۆ خۆپیشاندان و بایكۆت ڕادەگەیەنن
پێت مامۆستایان دوابڕیار بۆ خۆپیشاندان و بایكۆت ڕادەگەیەنن
نرخی مریشك گران بووە
دوات نرخی مریشك گران بووە
پەیوەنیدر