بڕیاری سودانی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكراكرا



ڕاوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە سەرۆك وەزیران بڕیاریداوە بە دابەشكردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام حكومەتنی هەرێم ڕازی نییە.

سەبهان مەلا جیاد، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئێمە هیوادارین مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە دابەش بكرێت و بۆ ئەوەش حكومەتی عێراق ئەوەی پێشنیاز كردووە بۆ برایانمان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵام حكومەتی هەرێم ئەو پێشنیازەی ڕەت كردووەتەوە.

ئاشكراشی كردووە، “وتوومانە با وەزارەتی دارایی عێراق بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێم بكات و هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەیان پێ بدات، حكومەتی هەرێم ئەو شێوازەی ڕەت كردەوە”.

سەبارەت بە داواكاری هەرێم، ئەو ڕاوێژكارەی سودانی وتویەتی، ” حکومەتی هەرێم پێی وتین، دابەشكردنی مووچە كاری حكومەتی هەرێمە، پارەمان پێ بدەن، ئێمە خۆمان دابەشی دەكەین”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهۆی پێنەدانی مووچەی 3 مانگی ئەمساڵەوە ماوەی نزیكەی دوو مانگە لە زۆربەی شار و چارۆچكەكانی هەرێم بایكۆتی پڕۆسەی خوێندن كراوە لەلایەن مامۆستایانەوە و لە فەرمانگەكانیش دەوام كراوە بە تەناوب و بۆ نیوە كەم كراوەتەوە و حكومەتی هەرێمیش هیچ بڕیارێكی نەداوە تا لە داهاتی چەند مانگی ڕابردووی ناوخۆ مووچەیەك بدات.

فەرمانبەران و مامۆستایان لەڕێگەی كۆكردنەوەی واژۆی زیاتر لە 200 هەزار مووچەخۆرەوە و دواتر چوونی شاند بۆ بەغدا، داوا دەكەن بەغدا ڕاستەوخۆ مووچە بدات، بەڵام حكومەتی هەرێم ئەوە بە “بێ‌ باكی و بەرپرسیار بەرامبەر بە خوێنی شەهیدان” وەسف دەكات لەسەر زاری وتەبێژەكەیەوە و سەرۆكی حكومەتیش دەڵێت: “هەرێمی كوردستنان خاوەنی دامەزراوەی فەرمییە و دەبێت مووچە لەڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بێت”.

ڕۆژنامەیەكی بەریتانی: 77%ی نەوتی هەرێم دەڕوات بۆ ئیسرائیل
پێت ڕۆژنامەیەكی بەریتانی: 77%ی نەوتی هەرێم دەڕوات بۆ ئیسرائیل
ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەیە
دوات ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەیە
پەیوەنیدر