بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە داوایان كردووە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی ئاوی سەر هاووڵاتیان بكرێت.
ئاری ئەحمهد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، بەفەرمی نووسراومان كردووە بۆ ئەوەی لێخۆشبوون لە 20%ی قەرزی ئاودا بكرێت، كە لای هاووڵاتییانە و بڕیارەكەش بۆ هەموو هاوبەشانی ئاو دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە “لەو رۆژەوەی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی لەسەر بڕیارەكە دەدات، هەوڵ دەدرێت لێخۆشبوونی قەرزەكە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام بێت.
ئاشكراشی كرد، دوا لێخۆشبوون لە قەرزی ئاو، كە 15% بوو، لە مانگی 6ی ساڵی 2023 كۆتایی بە وادەكەی هات.