بەبڕی زیاتر لە140 ملیۆن دینار، چەند پرۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێ دەكرێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی پڕۆژەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی كارەبا، بەبڕی زیاتر لە (140) ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێدەكرێت.
باس لە ئەوەشكراوە، پرۆژەكان بریتین لە(دانانی یەك محاویلەی 400 كەی ڤی ئەی بۆ مساعدی ژمارە 24 فیدەری 281+ دانانی محاویلەی مساعد بۆ گوندی قوڵ قوڵە لەهەواری شار/ وێستگەی هەواری شار فیدەری 200+ گەیاندنی كارەبا بۆ چەند ماڵێك لەتووەسپی/وێستگەی هەواری شار/ فیدەری 200+ دانانی محاویلەو عەمود بۆ گەڕەكێكی تازە لەبەكرەجۆ وێستگەی بەكرەجۆ فیدەری 116 لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی)، كۆی بودجەكەشی بریتیە لە(140.749.000) سەدو چل ملیۆن و حەوت سەدو چل و نۆ هەزار دینار.
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، پرۆژەكان لەلایەن كۆمپانیای (مزگێنی) جێبەجێ دەكرێت و بڕیارە لەماوەی (75) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.