تا ئێستا مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشنەکراوە



ئەمرۆ پێنجشەممە، بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبوو چەند وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەک مووچە وەربگرن، بەڵام گرفت لە دابەشکردنی مووچە دروستبووە.

لە کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچە تا ئێستا لە زانکۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ مووچە دابەشنەکراوە، لە کاتێکدا بەپێی خشتەی مووچە دەبوو ئەمڕۆ مووچەی خوێندنی باڵا و شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشبکرێت.

سەرچاوەیەک بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، پارە لە بانکەکان نەماوە و بەهۆیەوە کێشەی دابەشکردنی مووچە بۆ بەشێک لە وەزارەتەکان دروستبووە.

هەر ئۆتۆمبێلێك دووکەڵ بکات دەستی بەسەردا دەگیرێت
پێت هەر ئۆتۆمبێلێك دووکەڵ بکات دەستی بەسەردا دەگیرێت
نرخی نەوت زیاتر دابەزی
دوات نرخی نەوت زیاتر دابەزی
پەیوەنیدر